بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتیی سپای پاسداران، لە میانەی وتارێکدا لە کۆنفرانسی نەتەوەیی بەسیجی چینەکان ڕایگەیاند کە لە ماوەی ٤ دەیەی ڕابردوودا، ئێمە هەمیشە لە هەموو شەڕێکدا بەشدار بووین، جا سەربازی بێت، هەواڵگری بێت، سیاسی بێت، یان دەروونی بێت لەگەڵ هەموو زلهێزە لووتبەرزەکانی جیهانیدا، ئێمە پەنجەکانمان خستووەتە پەنجەیان.
وتیشی: خاڵی گرنگ ئەوەیە کە هەرچەندە دوژمن هەمیشە وایکردووە لە ئێمە بەهێزتر بووە، ئەنجامەکان بە پێچەوانەی چاوەڕوانییەکانی دوژمن بەدەست هاتوون.
ڕاشیگەیاند کە ئەمریکا ئێران بە بەهێزترین دوژمنی خۆی دەزانێت و ئەمڕۆ دوژمن دەیەوێت ئێمە لە ئابووری جیهانی دوور بخاتەوە و داببڕێت. ئەمڕۆ تەرکیزی میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەر بە ئیمپراتۆریەتی میدیایی ڕۆژئاوا دژی ئێرانی ئیسلامییە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەدا کە گەمارۆکان ناتوانن نەتەوەی ئێران ناچار بکەن بڕیارەکانی ئەمریکییەکان قبووڵ بکات و وتی: نەتەوەی گەورە و مەزنی ئێران تا زیاتر بە ڕێگای گەمارۆکاندا بڕوات، زیاتر خۆبژێو دەبێت ."
لە کۆتاییدا سەلامی وتی: ئەگەر لە هەر شوێنێکی جیهان هەڕەشەیەک لە دژی ئێمە هەبێت، ئێمە کاردانەوەمان بەرامبەری دەبێت.