بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێن ئار تی نووسی: داهاتی ناوخۆ پارتى و یەکێتى بە کاشى دەیخەنە گیرفانى خۆیانەوە و باجەکەشى مووچەخۆران و خەڵک دەیدەن.
حکومەتى هەرێمی کوردستان لە ماوەى رابردوودا داهاتى مانگێکى ناوخۆى بە ٤٤٧ ملیار دینار هەژمار کردووە، بەڵام ئێستا ئامادە نیە ئەو پارەیە رادەستى بەغدا بکات و ئەوەش هۆکارى نەناردنى پارەى مووچەی مووچەخۆرانە.
بەپێى زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەغدا گومانى هەیە هەرێم نەناردنى داهاتى ناوخۆ بکاتە ئەمرى واقیع و پابەندى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى نەبێت. هەرێم تەنها ئاماژەى بە داهاتى ناوخۆ کردووە و هیچ ئاماژەیەکى بە داهاتى نەوتى ئاودیوکرا نەکردووە کە مانگانە دەوترێت داهاتەکەى زیاترە لە ٣٥٠ ملیار دینار و ناگەڕێتەوە بۆ خەزێنەى حکومەت.
هاوکات، مۆفەق حسێن پەرلەمانتارى نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، هەرێمی کوردستان داهاتی مانگانەی زیاتر لە یەک ترلیۆنێک و ٥٧٠ ملیار دینارە و حکومەتی کاربەڕێکەر بە ئاسانی دەتوانێت مووچەی پێ دابەش بکات.