بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وێڕای پێشوازی کردن لە وەڵامی بزووتنەوەی حەماس بۆ ئەو پلانە سیاسییەی کە بۆ ڕاگرتنی مەکینەی ژینۆساید و کۆمەڵکوژی ڕژێمی زایۆنی لە کەرتی غەززە، پێشکەش کرا، زیرەکی سیاسیی ئەم بەرخۆدانەی بە دەرکەوتێکی دیکەی هێزی مەیدانی وەسف کرد.
ناوبراو زیادی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی دەکات لە ئەو پلانەی کە بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی فەلەستین خراوەتەڕوو، لەوانە ڕاگرتنی دەستبەجێ و هەمیشەیی هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی، هەڵگرتنی ئابڵوقەی چەپەڵانە دژی کەرتی غەززە ، ئازادکردنی دیلەکانی فەلەستین، و کشانەوەی تەواوەتی و بێ مەرجی هێزەکانی داگیرکەری ئیسرائیل لە کەرتی غەززە .
هەروەها ڕایگەیاند کە ئێران پشتیوانی دەکات لە ئاوەدانکردنەوەی وێرانەکانی شەڕی غەززە.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین (حەماس) شەوی ڕابردوو ڕەزامەندی خۆی لەگەڵ میسر و پێشنیاری قەتەر بۆ ئاگربەست ڕاگەیاند.