Publish Date: ٦ ئایار ٢٠٢٤ - ١٩:١٥

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی گەییشتە تاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ دووشەممە 17 ی گوڵانی 1403 گەییشتە ئێران و لەلایەن بەهرووز کەمالوەندی، وتەبێژ و ج‌ێگری کاروباری نێودەوڵەتی، یاسایی و مەجلیسی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمییەوە پێشوازی لێکرا.

لە ئەو سەفەرەدا ڕافائێل گرۆسی بڕیارە وێڕای دیدار لەگەڵ بەرپرسانی ئێران و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران، لە یەکەم کۆنفڕانسی زانست و تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی کە ئێستا لە شاری ئیسفەهان خەریکە بەڕێوە دەچێت، بەشداری بکات.