بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە 32 ئەندامی پەکەکە لە ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کوژراون.
بە پێ نووسراوی ئەناتۆڵی، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ئەو بەیاننامەدا ڕایگەیاندووە کە لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەرتەشی تورکیا لە چیاکانی هەفتانین، گارە، خاکورک و ناوچەکانی دیکە، 32 ئەندامی پەکەکە کوژراون.