زیاتر لە 120 ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی نیۆیۆرک لە ناڕەزایەتی بە کردەوەی هێزە ئەمنییەکان لە زانکۆکان دەستیان دایە مانگرتن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، پاڵپشتی جیهانی بزووتنەوە خوێندکارییەکان لە فەلەستین درێژەی هەیە و لە نوێترین ڕووداودا لە ئوە بارەوە، زیاتر لە 120 ئەندامی شاندی زانستی زانکۆی نیۆیۆرک لە ناڕەزایەتی بە دووهەمین شەپۆلی دەستگیری خوێندکاران لەلایەن پۆلیسەوە، دەستیان دایە مانگرتن.

لەلایەکی تریشەوە زانکۆکانی تورکیاش هاوکات لەگەڵ زانکۆکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتی لە غەززە دەستیان دایە خۆپیشاندان.

هەروها پاڵپستی خوێندکارانی ئەڵمانیایی و فەڕەنسی لە خەڵکی غەززە درێژەی هەیە.