بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە هەژماری خۆی لە کەناڵی ئێکس نووسیویەتی: کردەوەی بەرپرسانی حکومەتی ئەمریکا لە شێواندنی واقیع و وەسفکردنی تووڕەیی ڕاستەقینە و ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران و مامۆستایان وەک دژە جوولەکەگەرایی، بە مەبەستی پاساوهێنانەوە و بەکارهێنانی ئامرازەکان سەرکوتی توندوتیژ بۆ بێدەنگکردنی ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکان و کۆبوونەوەی خوێندکارانی لایەنگری فەلەستین لە ناشیرینی کارەکانیان کەم ناکاتەوە.
ناوبراو زیادی کرد: بەشێکی بەرچاو لە جوولەکەکان لەوان خوێندکارە جوولەکەکان بێزاری خۆیان لە تاوانە ڕقاویەکانی ڕژێمی زایۆنی و پشتیوانی شەرمەزارانەی حکومەتی ئەمریکا ڕاگەیاندووە.
کەنعانی جەختی لەوەش کردەوە: پەردەی درۆینە لەسەر ڕوخساری پاگەندەکارە درۆینەکانی دروشمی ئازادی ڕادەربڕین و مافی مرۆڤ لابراوە.