بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەحمەد موسەلەت هاوسەرۆکی مەجلیسی سووریا لە گفتوگۆیەکدا وێڕای ئاماژە بە ئەوەی کە ئژەو مەجلیسە خەریکە خۆی ئامادە دەکات بۆ قۆناغەکانی دواتری گفتوگۆی سووری-سووری و لەگەڵ لایەنی سووری، ناوچەیی و نێودەوڵەتی لە پێوەندیدایە و بەتەمایە نوێنەرایەتی نوێ لە ولاتانی عەرەبی و دەرەکی، بەتایبەتی وڵاتانی کەنداوی فارس بکاتەوە.
موسەلەت وتیشی کە دەیەوێت جارێک دیکە پرسی سووریا لە بواری ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە بخاتە دەستووری کارەوە و نامانەوێت دۆسیەی سووریا لەبیر بکرێت.