قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق لە دیدار لەگەڵ مەجید میرئەحمەدی ، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، لەسەر پابەندی وڵاتەکەی لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمیەتی لەگەڵ ئێران جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلیەوم، قاسم ئەعرەجی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: لە دیدارێک کە لەگەڵ میر ئەحمەدی جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و بە بەشدای کازم ئالی سادق هەمبوو سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکە و هەروەها کۆنترۆڵی سنوورە هاوبەشەکان و گەشەی پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆمان کرد.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە، عێراق پابەندی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ ئێرانە لە چوارچێوەی کاتە دیاری کراوەکەدا.