AP ١٤٠٣ گوڵان ١٣ ١٣:٣٧

قاسم ئەعرەجی:

عێراق پابەندی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی لەگەڵ ئێرانە

عێراق پابەندی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی لەگەڵ ئێرانە

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێڕاق لە دیدار لەگەڵ مەجید میرئەحمەدی ، جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران، لەسەر پابەندی وڵاتەکەی لەسەر جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمیەتی لەگەڵ ئێران جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلیەوم، قاسم ئەعرەجی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە: لە دیدارێک کە لەگەڵ میر ئەحمەدی جێگری وەزیری ناوخۆی ئێران و بە بەشدای کازم ئالی سادق هەمبوو سەبارەت بە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکە و هەروەها کۆنترۆڵی سنوورە هاوبەشەکان و گەشەی پێوەندی دوولایەنە گفتوگۆمان کرد.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە، عێراق پابەندی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ ئێرانە لە چوارچێوەی کاتە دیاری کراوەکەدا.

News ID 50024

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha