ئەردۆغان لە کاتی گەڕانەوەی لە سەفەری عێراق ڕایگەیاند کە پەکەکە هەڕەشەیەکە بۆ سەر گەشە و ئاشتی لە عێراق و لەناوچوونی لە قازانجی عێراقیشە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند : لەناوچوونی پەکەکە لە قازانجی عێراقیشە چونکوو پەکەکە هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری، گەشە و ئاشتی لە عێراق و خۆپشحاڵین کە عێڕاق ئەو گرووپەی خستووەتە لیستی گرووپە تیرپریستیەکانەوە.

ناوبراو وتیشی: لە ئەو سەفەرەدا ڕێگاکانی چالاکی لە بواری بازرگانی، گواستنەوە، وزە، کاریگەری گۆڕینی کەشوهەوا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لێک درانەوە.