پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا هاوکات لەگەڵ ساڵوەگەڕی بڵاو بوونەوەی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان ژمارەیەک لە ڕۆژنامەڤانە کوردەکانی دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کاتژمیرە سەرەتاییەکانی ئەمڕۆ و هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی بڵاو بوونەوەی یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان، پۆلیسی دژە تیرۆری تورکیا هێرشی کردە سەر ماڵی چەند ڕۆژنامەڤانێک و حەوت کەسیانی دەستگیر کرد.

بە پێ ئەم راپۆرتە، لە ئەو دەستگیر کردنانەدا محمەت ئەسڵان، هەواڵنێری مێزۆپۆتامیاش دەستگیر کراوە.