بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی 2024 ی خۆی لە درێژەی چڕ کردنەوەی سنووردانانەکان بۆ چالاکی سیاسی کوردی تورکیا و دەستگیریی سەدان کەس لە کوردەکان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە، هەواڵی داوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی داوەتە سەر هەستیار بوونی ئیدارەکان سەبارەت بە قسە کردن بە زمانی کوردی، دەرکردنی دۆخی نائاسایی لە ناوچە کوردنشینەکان وەک پێشێل کردنی مافی مرۆڤ.
هەروەها لە ئەو ڕاپۆرتەدا جەخت کراوە هەوڵە سەربازییەکانی تورکیا لە بەرانبەر پەکەکە بە شێوەی قبووڵ نەکراو ژیانی خەڵکی سڤیلی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە.
ئەو ناوەندە لە درێژەی هەوڵە سەربازییەکانی پەکەکە لە ناوچە کوردنشینەکان هەواڵی داوە و پاگەندەی کردووە کە پەکەکە هەر درێژە دەداتە بەکارهێنانی کەسانی خوار 18 ساڵ وەکوو هێزی سەربازی.