بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلێم هاوسەرۆکی پەیەدە بە وتنی ئەوەی کە کورد ئەبێ لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا یەکڕیز بن، وتی کە تورکیا بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە، کەرکووک، موسڵ و سلێمانییەی کردووەتە ئامانج.
ناوبراو لە گفتوگۆیەکیدا ڕایگەیاند: هەڕەشەی تورکیا زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە لەسەر هەرێمی کوردستانە و پەکەکەی کردووەتە بیانوویەک بۆ داگیر کردنی موسڵ و سلێمانی.
هەروەها وتیشی لە تورکیا لە هەڵوێستی پارتی بۆ وەرگرتنی باج و لە بەرژەوەندی خۆی کەڵکوەردەگرێت و هەڕەشەی لە یەکێتی نیشتمانی کردووە، ئەگەر ئەو دوو پارتە خۆیان بدەنە دەستی تورکیاوە، ئەوا هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە داگیر کراوە.