ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێزە کوردییەکان کە لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، بە ئەشکەنجە و پێشێل کرانی مافی زیندانییە داعشییەکان تاوانبار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ، هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، کە بەرپرسی زیندانەکانی ، چەکدارانی داعشین، بە هەڵسوکەوتی نەشیاو، هەمبەر ئەو کەسانە تاوانبار کردووە.

ئاگنس کالامارد، بەرپرسی گشتی ئەو ناوەندە مافە مرۆڤییە پاگەندەی کرد کە هیزەکانی سووریای دیمۆکراتیک بە هەڵسوکەوتی نەشیاو لەگەڵ داعشییەکان جەنایەتی جەنگیان ئەنجام داوە.

ئەو ناوەندە هەروەها ئەمریکای بە هۆی هاوکاری کوردەکان بە ئەنجامی جەنایەتی جەنگی تاوانبار کردووە.