بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەگرتووەکان، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئۆپەراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەدژی پێگە سەربازییەکانی زایۆنیستی دەستدرێژکار ڕوون کردەوە.
ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەڵ ئەوەی کە دەیتوانی ئەم ئۆپەراسیۆنە لە ڕووبەرێکی فراوانتردا ئەنجام بدات، تەنیا ئەو بەشەی پێگە سەربازییەکانی ڕژێمی زایۆنی کردە ئامانج کە لەوێوە هێرشی کردە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە دیمەشق.