بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل لە گۆڕەپانی ئازادی ئەم شارە کۆبوونەوە.
دوابەدوای ئۆپراسیۆنی سپای پاسداران و هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بۆ سەر ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی، خەڵکی شارەکانی کوردستان هاتنە سەر شەقام.
خەڵکی شاری سنە لە مەیدانی ئازادی ئەم شارە کۆبوونەوە و پشتیوانیی خۆیان بۆ ئەم ئۆپراسیۆنە ڕاگەیاند.
خەڵکی سنە بە دروشمی "مەرگ و نەمان بۆ ئیسرائیل" و "مەرگ بۆ ئەمریکا" پشتیوانی ئەم ئۆپەراسیۆنەیان کرد.