بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کریستینا زاوالتا ئامێرێکیان چێ کردووە کە ناوی ڕامان ڕۆتیسریان لەسەر ناوە. ئەو ئامێرە نموونەیەکی گرێی دەخولێنێتەوە و سەرتاسەری گرێیەکە سکەن دەکات. ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی ئەوان یارمەتیدەری باشتر بوونی ئاستی سەرکەوتنی لامپکتۆمی شێرپەنجەی مەمکە.
زاوالتا دەڵێت: کێشەی پزیشکیانی شێرپەنجە ئەوەیە کە ئەوان پێویستیان بە یارمەتی زیاترە کە دڵنیا بن کە تەواوی گرێکە دەرهێنراوە، بەم پێیە بوونی شتێک کە بتوانێت ئەو بابەتە نیشان بدات ، بە قازانجە و ئەگەر نەشتەرگەرییەکە تەواو نەبێت ئەوا نەخۆشییەکە هەمدیسان سەرهەڵدەداتەوە.