کتێبی کۆمەڵە بەرگرییەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی بەندکراوی کورد لە دادگای کۆبانێ بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵە بەرگرییەکانی سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لە دۆسیەی ناڕەزایەتییەکان بە دادگای کۆبانێ لە کتێبێکدا بڵاو کرایەوە.

کتێبی دۆسیەی ژیانی بەشەرەف، بەرگرییەکانی دەمیرتاش، کۆمەڵە بەرگرییەکانی دەمیرتاش لە زنجیرە کۆبوونەوەکانی دادگا ناسراو بە دادگای کۆبانێیە کە 108 چالاکی سیاسی کوردی تێدا دادگایی کرا و 24 کەسیان خەریکی تێپەڕاندنی سزاکانی خۆیانن. ئەو کتێبە 604 لاپەڕەیە، دەمیرتاش لە ئەو بەرگریانەدا چەندین جار هێناویەتە سەر زار کە ئەو دادگایە بە فەرمی ناناسێت.

ئەو ڕێبەرە کوردە، کتێبی بەرگرییەکانی خۆیی پێشکەشی بابی ، تاهیر دەمیرتاش کردووە.