بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پۆلیسی تورکیا ڕایگەیاند کە مەهمەت کۆپاڵ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە لایەن حکوومەتی فەڕەنساوە ڕادەستی تورکیا کراوە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی سەباح، لە میدیاکانی نزیک لە حکوومەتی تورکیاوە، پۆلیسی ئاسایشی تورکیا ڕایگەیاندووە، مەهمەت کۆپاڵ کە بە هۆی ئەندامبوونی ڕێکخراوی چەکداری پەکەکەوە داواکراوە، بە هەماهەنگی لەگەڵ ئینتەرپۆل و یۆرۆپۆل و پۆلیسی فەڕەنسا ڕادەستی تورکیا کراوە.