دکتۆر ئالێن ماکۆفسکی لەسەر ئەو باوەڕەیە تورکیا جارێکی دیکە هێرشی زەوینی ناکەتە سەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دکتۆر ئالێن ماکۆفسکی، لێکۆڵەری توێژینگەی ئەمریکەن پرۆگرێس، ئەگەری هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا، لە چەند ساڵی داهاتووی دوور لە چاوەڕوانی وەسف کرد.

ناوبراو لە شرۆڤەی ئەو ڕوانگە وتوویە کە پێوەندی تورکیا و ئەمریکا ڕوو لە باش بوونە و تورکیا نایەوێت بە هێرش بۆ سەر کوردی سووریا دووبارە پێوەندیی لەگەڵ ئەمریکا ئاڵۆز بکات.

بەڵام هێرشی تورکیا بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکانی عێڕاق، بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە لە چەند مانگی داهاتووی دوور لە چاوەڕوانی نەزانی.