سێ له‌ كوڕه‌كانی ئیسماعیل هه‌نیه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزۆوتنه‌وه‌ی حه‌ماس شەهید بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێكی له‌ رۆژئاوای غه‌ززه‌ كرده‌ ئامانج، سێ له‌ كوڕه‌كانی ئیسماعیل هه‌نیه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس به‌ ناوه‌كانی (حازم و ئه‌میر و محه‌مه‌د) و سێ له‌ كوڕه‌زاكانی گیانیان له‌ده‌ستدا.

سێ كوڕ و سێ نه‌وه‌ی، ئیسماعیل هه‌نیه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی رایده‌گه‌یه‌نێت، 60 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌م كوژراون و ئه‌م خوێنه‌ ته‌نها خۆڕاگریمان له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانمان و پابه‌ندبونمان به‌ خاكه‌كه‌مان زیاد ده‌كات.

ئیسماعیل هه‌نییه‌ له‌په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه‌، "سوپاسی خودا ده‌كه‌م بۆ ئه‌م شه‌ره‌فه‌ی كه‌ ڕێزی ئێمه‌ی گرت به‌ شه‌هیدبونی سێ كوڕ و چه‌ند نه‌وه‌یه‌كم، به‌و ئازار و خوێنه‌، ئێمه‌ هیوا و داهاتو و ئازادی بۆ گه‌له‌كه‌مان و نه‌ته‌وه‌كه‌مان دروست ده‌كه‌ین".
وتیشی:" شه‌هیدبوونی كوڕه‌كانم خه‌ڵاتی كات و شه‌ره‌فی شوێنه‌كه‌ و له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌مان مانه‌وه‌ له‌ كه‌رتی غه‌زه‌ و كه‌رته‌كه‌یان جێنه‌هێشت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو"هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و هه‌موو خێزانه‌كانی غه‌ززه‌ به‌ خوێنی منداڵه‌كانیان باجێكی زۆریان داوه‌ و منیش یه‌كێكم له‌وان، نزیكه‌ی 60 ئه‌ندامی خێزانه‌كه‌م شه‌هید بوون وه‌ك هه‌موو گه‌لی فه‌ڵه‌ستین و هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوانیاندا نییه‌".

ئیسماعیل هه‌نیه‌ ده‌شڵێت: "داگیركه‌ران باوه‌ڕیان وایه‌ كه‌ به‌ ئامانجگرتنی كوڕ و نه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كان بڕیاری گه‌له‌كه‌مان ده‌شكێنێت، ئێمه‌ به‌ داگیركه‌ران ده‌ڵێین كه‌ ئه‌م خوێنه‌ ته‌نها خۆڕاگریمان له‌سه‌ر پره‌نسیپه‌كانمان و پابه‌ندبوونمان به‌ خاكه‌كه‌مان زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ی دوژمن له‌ده‌ستیداوه‌ و شكستی تێیدا به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ كوشتن و وێرانكاری و له‌ناوبردن، له‌ دانوستانه‌كاندا به‌ده‌ستیان ناهێنێته‌وه‌.