ئەمینە شن یاشار کە دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی چووەتە ئەنقەرە، ئێستا ٧١ ڕۆژە لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا داوای ئازادی کوڕەکەی و جێبەجێ کردنی دادپەروەری سەبارەت بە بکوژرەکانی بنەماڵەکەی دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ٧١ ڕۆژ لە مانگرتنی ئەمینە شن یاشار خانمە کوردی خەڵکی ئورفا لە بەردەم بینای وەزارەتی دادیم تورکیا لە ئەنقەرە تێپەڕیوە.

ئەمینە شن یاشار خانمی ٦٦ ساڵەی کوردە کە ٢ کوڕی لە پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی پارتی داد و گەشە کوژرا و کوڕێکی دیکەی بە ٣٨ ساڵ زیندانی سزا دراوە .
ئەمینە کە چەند ساڵە هاتوچۆی دادگای ئورفا دەکات و نەگەیشتووەتە ئەنجام ، ئێستا دوای هەڵبژاردنەکانی مانگی مەی و سەرکەوتنی کوڕەکەی فەرید لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی تورکیا، چالاکیی مەدەنی خۆیی بردووەتە ئەنقەرە و لە ئەو کاتەوە لە بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی داد مانی گرتووە.