بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە ڕێگەی ئەکاونتەکەیەوە لە پلاتفۆرمی ئێکس بەیاننامەیەکی بڵاویکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە ئۆپراسیۆنەکە بە بەشداریی دەزگا ئەمنییە جیاوازەکان ئەنجامدراوە.
هەروەک ڕوونیشیکردۆتەوە، دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانە بەهۆی کۆکردنەوەی زانیارییان لەسەر کەسان و کۆمپانیاکانی تورکیا بووە، کە لەلایەن هەواڵگری ئیسرائیلەوە کراونەتە ئامانج و گواستنەوەی زانیاری و بەڵگەنامە بۆ دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دەسەڵاتی دادوەریی تورکیا بڕیاری زیندانیکردنی دوو تۆمەتبار و دانانی 6 کەسیان لەژێر چاودێریی دادوەریدا داوە.