بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد شیاع سوودانی سرەۆک وەزیرانی عێراق شەوی چوارشەممە لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ، وێڕای سەرەخۆشی بە بۆنەی شەهادەستی سەرلەشکەر زاهێدی و کۆمەڵێک لە هاوسەنگەرەکانی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی ئێران وتی:ئەو هەوڵە بەهۆی شکستەکانی ئیسرائیل هەمبەر بەرخۆدانی ئیسلامی عێراقە و بەدڵنیاییەوە سەرکەوتنی کۆتایی بۆ بەرخۆدانە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها وێڕای دەسخۆشی لە پاڵپشتییە بێ درێغ و بەردەوامەکانی ئێران بۆ ئاشتی و ئاسایشی عێراق، لەسە ویستی ئەو وڵاتە بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی و هاوکارییە ستراتیژیکەکانی تاران و بەغدا جەختی کرد.
ئیبراهیم ڕەئیسیش لە ئەو گفتوگۆیەدا بە جەست لەسەر ئەوەی لە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ هەڵوێستی ستراتیژیکی خۆی لە بەرخۆدانی ئیسلامی شانازی دەکات، زیادی کرد: هەموو وڵاتانی ئیسلامی ئەبێ لە هەڵوێستی هاوبەشدا دژی ئیسرائیل هەڵوێست بگرن.
ناوبراو وتیشی ئێران بۆ پێوەندی و هاوکاری دوولایەنە و ناوچەیی لەگەڵ عێراق گرینگایەتی زۆر دادەنێت.