بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی گەلی دیموکراتی (هەدەپە) کە لە ئێستادا لە زیندانی ئەدرنە زینداینکراوە، لە بارەی دوورخستنەوەی عەبدوڵا زێدان کاندیدی سەرکەوتووی شارەوانی وان پەیامێکی ئاڕاستە کرد.
پەیامەکەی دەمیرتاشدا هاتوە، "کاتێک هەوڵی درێژکردنەوەی رێگای گفتوگۆ و ئاشتی دەدەن سەرەڕای ئەو هەمو نایاساییە، هەندێک لایەن بەردەوامن لە مامەڵەی خراپ."
ئەوەی لە وان رویدا لەگەڵ پەیامەکەی یەکناگرێتەوە
سەڵاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی بەوەشکردوە، "لە شەوی هەڵبژاردن ئەردۆگان وتی کە رێز لە ئیرادەی گەل دەگرێت، بەڵام بەداخەوە ئەوەی لە وان رویدا لەگەڵ پەیامەکەی یەکناگرێتەوە، ئەم رێگایە رێزگرتن نییە لە ئیرادەی گەل، نە گەل و نە خودا ئەمە قبوڵ ناکەن."
وتیشی، "چاوەڕێ دەکەین بڵێیت بوەستە.
لە درێژەی پەیەمەکەیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش داوا لە جەماوە و لایەنگرانی دیموکراسیەت دەکات دژ بەو بڕیارە بوەستەنەوە و دەڵێت، "ئێستا کاتی ناکۆکی و نیگەرانی نییە، بەڵکو کاتی بنیادنانی ئاشتییە، بۆیە لەسەر سیاسەتمەداران و فەرمانرەواکانی وڵات پێویستە گوێ لە دەنگی گەلی کورد بگرن."
ئەمڕۆ سێشەممە، وهزارهتی دادگای توركیا بڕیاریدا به لێسهندنهوهی پۆستی سهرۆكی شارهوانی وان له عەبدوڵا زێدان، كاندیدی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) و دهڵێت، ناوبراو "كێشهیی یاسایی ههیه" له جێگهكهی كاندیدێكی پارتی دادو گهشهپێدان (ئاكپارتی) كه لهلایهن رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆكایهتی دهكرێت دادهنرێت.