زیاد نەخالە وتی: ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە و لە پاڵ بەرخۆدانی فەلەستین وەستاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "زیاد نەخالە" لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: ئێران لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە و لە پاڵ بەرخۆدانی فەلەستین وەستاوە.

وتیشی: بەڕێز ئەمیر عەبدوڵاهیان هەر لە سەرەتای دەستدرێژییەکەوە بەدواداچوون بۆ پرسەکان دەکرد. ئەمە شتێک بوو چاوەڕێمان دەکرد و بۆ ئێمە سەیر نەبوو.

ناوبراو درێژەی دا: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاڵ نەتەوەی فەلەستین وەستاوە و بەردەوامە لە بەرگری لە گەلی فەلەستین و بەرخۆدان لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیەوە، بۆیە ئەم مەسەلەیە لە هیچ کەس شاراوە نییە، کە بێگومان باجی ئەم مەسەلەی داوە ( سزاکانی سەر ئێران).

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین وتی: ئێران پشتیوانی لە نەتەوەی فەلەستین دەکات. ئەگەر پشتیوانی ئێران نەبوایە، نەتەوەی فەلەستین نەیدەتوانی بەردەوام بێت. ئێمە لە هەموو ئاستەکاندا پشتیوانیمان بینی، سوپاسی گەلی ئازیزی ئێران دەکەم کە هەمیشە لە تەنیشت دادپەروەری و گەلی فەلەستین وەستاون. لە دڵەوە سوپاسی دەسەڵات و ڕێبەری گەورەی شۆڕشی ئیسلامی دەکەم.

لە کۆتاییدا نەخالە وتی: هیوادارم جارێکی تر کە یەکتر دەبینین سەرکەوتنمان مسۆگەر کردبێت. لە کۆتایی شەڕی گەردەلولی ئەقسا و سەرکەوتندا چاومان پێتان دەکەوێت.