بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زیاترین شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە لە سێ ساڵی دواییدا لە هەێمی کوردستان بووە. هەم تورکیا و هەم پەکەکە ناوی هێزەکانی خۆیان کە لە ئەو شاەڕە کوژراون ڕاگەیاندووە بەڵام لە پاڵ کوژراوەکانی دوو لایەنەکە و بە گوێرەی ڕێکخراوە سڤیلەکان وەکوو ڕێکخراوی سی پی تی، دەیان هاووڵاتی سڤیلی هەرێمیش لە ئەو هێرشانە کوژراون یان بریندار بوون.
ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی نەشناڵ لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر لێکەوتەکانی شەڕی تورکیا و پەکەکە لە خاکی هەرێم نووسی: قورانیانی سەرەکی ئەو شەڕە لە عێراق هاووڵاتیانی کوردی سڤیلن کە هەموو ڕۆژێک تەقەی نێوان هێزەکانی پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا دەبینن.
هەروەها ئەو ڕۆژنامە بە پێ ڕاپۆرتی مەیدانی ڕایگەیاندووە کە خەڵکی دێرلوک و شیلادزێکە لە گەمارۆی هێزەکانی تورکیا و پەکەکەدان هیج کات ناتوانن بە ئازادانە هاتوچۆ بکەن چونکوو هەر چرکە لەوانەیە کە تەقەیەک لە نێوان هێزەکانی دوو لایەنە ڕوو بدات یان خود تورکیا هیرشی ئاسمانی بکات.