بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی و گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان وتی: لە ڕێکەوتی 25 ی ڕەشەممە تا کۆتایی حەوتەمین ڕۆژ لە خاکەلێوەی ئەمساڵ زیاتر لە 867 هەزار کەس سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستانیان کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەنسوور مێهرزاد ڕایگەیاند: بە پێ ئاماری تۆمار کراو لە دەبیرخانەی ئەرکانی جێبەجێکاری خزمەتگوزاری سەفەری کوردستان، لە ڕێکەوتی 25 ی ڕەشەممەوە تا کۆتایی ڕۆژی 7 ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، 867 هەزار و 382 کەس سەردانی شوێنە مێژوویی، سروشتی، گوندە گەشتیاری، ئایینی و فەرهەنگییەکانی پارێزگایان کردووە.

هەروەها ڕاشیگەیاند: شارەکانی مەریوان، بانە، سنە و سەوڵاوا بە ڕیزەوە زیاترین ڕێژەی وەرگرتنی گەشتیاریان بووە.