ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای تیرۆری شەهید سەردار سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندیس گەل و نوێنەرانی پەرلەمانی عێڕاق بڕیاری دەرکردنی هێزە داگیرکەرە ئەمریکییەکانیان دا و دوای ئەوە ئەمریکا ژمارەی سەربازەکانی خۆی لە عێڕاقی لە 5 هەزارەوە بۆ 2 هەزار و 500 کەس کەم کردەوە.
گەردەلوولی بەرخۆدان، بنکەکانی ئەمریکای لە عێڕاق هەژاند
دوای بێ ئەنجام بوونی دانوستانی سیاسی ئەمریکا و عێڕاق بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، بەرخۆدان تەنیا ڕێگای دەرکردنی ئەو هێزانە بژاردەی سەربازی وەسف دەکات و هاوکات لەگەڵ ئۆپراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا بە ئامانجی پاڵشتی لە بەرخۆدان و دەرکردنی ئەمریکا هێرشەکانی خۆیی بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکای دەست پێکرد.
ستراتیژی سەربازی بەرخۆدان بۆ دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێڕاق
هادی عامری بەرپرسی ڕێکخراوی بەدر داوای لە حکومەتی عێراق کردووە کە لەبەر ئەوەی کە هێزە عێڕاقییەکان خۆیان توانان بەرەوڕوو بوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەکیان هەیە، هەر دەبێت هێزەکانی هاوپەیمانان و لەوانە ئەمریکا خێرا و بەدوور لە دواخستن، لە عێراق بکشێنەوە.
بیانووەکانی ئەمریکا بۆ مانەوە لە عێڕاق
سەرەڕای داخوازی سیسەتوانان و گەل و مەرجەعیەتی عێڕاق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا، دەوڵەتی ئەمریکا بەدوای دانوستانی سیاسی لەسەر شێوەی جێبەجێ کردنی یاسای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراقن.
ستراتیژی سەربازی بەرخۆدان بۆ دەرکردنی داگیرکەرانی ئەمریکی لە عێڕاق
ساڵی ڕابردوو هێرشەکانی گرووپەکانی بەرخۆدان لە دژی بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق و ناوچەکە زیادی کرد بە شێوەیەک کە سابرینا سینگ وتەبێژی پێنتاگۆن بە چڕ بوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر سەربازانی ئەمریکی لە عێڕاق دانی نا.
ئەمینداری گشتی نوجەبا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاند کە ئێمە دانوستانە سیاسییەکانی حکومەتی عێراق و ئەمریکا ڕەت ناکەینەوە بەڵام جەخت دەکەین کە ئەوان درۆزن و فریودەرن و چوونە دەرەوەیان بە دانوستان سیاسی وەهمە.