بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فه‌رهاد سابیر، مامۆستا به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند: "چه‌ندین قوتابخانه له ناو شارى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى نزیكه‌ى دوو مانگه مووچه دابه‌شنه‌كراوه و حكومه‌تیش هیچ بانكى نییه".
وتیشى: "دواى خۆپیشاندانى مامۆستایان، چه‌ندین قوتابخانه كه ده‌وامى ئێوارانن بڕیاریانداوه نه‌چنه‌وه بۆ قوتابخانه و داواش له قوتابى و خوێندكاران كراوه نه‌چنه‌وه بۆ ده‌وام".
له لایه‌كى تره‌وه، ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌شێكى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سلێمانى بایكۆتى ده‌وامیان كردووه، ئه‌وانیش تا دابه‌شكردنى مووچه ئاماده‌نین ده‌وام بكه‌ن.