بارانبارین و بەرزی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە بووە هۆی ئەوەی پردی پەڕینەوەی دەروازەی سێمالکا لە نێوان ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری لە كوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان دابڕمێت و دەروازەكە دابخرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەمبارەیەوە شێرزاد عوسمان لە کارگێڕی دەروازەی سێمالکا، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند: بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە ڕووباری دیجلە بووەتە هۆی ئەوەی داڕمانی دوو پرد لە دەروازەکە .

ئاماژەی بەوەشکرد، بەرزی ئاستی ئاوی ڕووبارەکە ڕێگری دەکات لە دەستپێکردنی کارەکانی چاککردنەوە، بەهۆیەوە ئێستا گواستنەوەی سەرنشینەکان لە ڕێگەی دەروازەی وەلید لەگەڵ عێراق ئەنجام دەدرێت..