فردریکە گوردینگ پێی وایە پێوەندی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دۆستانە نییە و هەڵسوکەوتی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئەو ناوچە بە شێوەیەکە وەک بڵێی بەشێک لە خاکی تورکیایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فردریکە گوردینگ کارناسی پرسەکانی کورد بە ئاماژە بە ئەگەری سەفەری ئەردۆغان بۆ عێڕاق لە مانگەکانی داهاتوودا و ئەگەری سەردانی ئەو لە هەولێر نووسی: تەنیا بەشێک لە دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کە پێوەندی باشی لەگەڵ تورکیا هەیە پێشوازی لە ئەو سەفەرە دەکات.

ئەو کارناسەی پرسەکانی کورد پێی وایە ڕوانینی تورکیا بە هەرێمی کوردستان ڕوانینی داگیرکەرانە بە ئەو ناوچەیەیە. ناوبراو بە ئاماژە بە ئامادەبوونی تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر ئەو ناوچە لە بەهاردا، بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە، هۆشداریی دا تورکیا دەیەوێت بە بیانووی پەکەکەوە بەشێک لە هەرێم داگیر بکات.