بەرزڕاگرتنی مانگی ڕەمەزان تەنیا تایبەتی وڵاتانی عەرەبی یان ئیسلامی ناوچەکە نییە و هەر وڵاتێک کە بریتانیا و ئەمریکاوە بگرە تا هیند و مەراکش بە شێوەی خۆیان پێشوازی لە ڕەمەزان دەکەن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی گۆڤار: بەرزڕاگرتنی مانگی ڕەمەزان تەنیا تایبەتی وڵاتانی عەرەبی یان ئیسلامی ناوچەکە نییە و هەر وڵاتێک کە بریتانیا و ئەمریکاوە بگرە تا هیند و مەراکش بە شێوەی خۆیان پێشوازی لە ڕەمەزان دەکەن.

هیند

فەرهەنگی ڕەمەزانی لە مەغولەکانەوە گەییشتووەتە موسڵمانای هیندستان و بە ناوی سەهریوالاها دەناسرێت. هیندییەکان بە خاوێن کردنی مزگەوتەکانەوە دەچنە پێشوازی مانگی ڕەمەزانەوە و دوا هەینی مانگی ڕەمەزان ڕۆژێکی تایبەتە بۆ ئەوان و لە گەورەترین مزگەوتی خۆیان نوێژ دەکەن.

ئەڵمانیا

بە هاتنی مانگی ڕەمەزان موسڵمانانی ئاڵمانی پێکەوە ئاشنا دەبن و پێوەندی برادەری خۆیان تۆکمە دەکەنەوە. فرانکفۆرت یەکێک لە گەورەترین شارەکانی ئەڵمانیایە و نزیک بە سەدا 15 ی حەشیمەتەکەی موسڵمانن و خەڵکەکەی لە ڕەمەزاندا شارەکەیان چراغانی دەکەن.

بریتانیا

خەڵکی موسڵمانی ئەو وڵاتە بە فەرهەنگ و دابونەریتی خۆیانەوە دەچنە پێشوازی ڕەمەزانەوە. لە ڕێستوڕانت و هۆتێلەکان خواردنەوە و خۆراکی حەڵال دەفرۆشرێت و یارمەتی خەڵکی هەژار دەدەن.

ئازەربایجان

موسڵمانای ئازەربایجانی ناوی مانگی عروجیان لسەر مانگی ڕەمەزان ناوە و خەڵکی ئەو وڵاتە بە دەسپێکی مانگی ڕەمەزان کێبڕکێ ئەسپ سواری و جێژی نەتەوەیی خۆیان بەڕێوە دەبەن و خۆراک و پێداویستی لە نێو خەڵکی هەژاردا دابەش دەکەن.

تورکیا

موسڵمانانی تورکیا بە جوانکاری لە مزگەوتەکان دەچنە پێشوازی ڕەمەزانەوە و خەڵکی ساماندار یارمەتیدەری هەژارەکان دەبن و خەڵک بۆ خوێندنی نوێژ و قورئان دەچنە مزگەوتەکان. هەروەها لە کاتی بارشێودا زیاتر لە 20 هەزار توپڵ لێدەر لە نێو شەقامەکانی تورکیا بە لێدانی تەپڵ خەڵک بە خەبەر دەکەن بۆ خواردنی پارشێو.

مەراکش

خەڵکی مەراکش شەوانە دەچنە مزگەوت و تا پارشێو لەوێ نوێژ دەکەن و دوای خواردنی پارشێویش قورئان دەخوێنن. خەڵکی مراکش کەسێک بە پێ ڕاستگۆیی و هاودڵی هەڵدەبژێرن و بە جلی نەریتی گاندورا، دەمپایی و کڵاوەوە لە نێو گەڕەکەکانی مەراکش دەگەڕێت و بە لیدانی سوڕنا خەڵک بە خەبەر دێنێتەوە بۆ خواردنی پارشێو.

ئیسپانیا

پیرۆز کردنی مانگی ڕەمەزان و پێکهێنانی ئیمکانات و خزمەتی تایبەت بە ئەو مانگە یەکێک لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئیسپانیایە بۆ وەرگرتنی گەشتیاری موسڵمان و هەروەها بەستێن بۆ خزمەتی بەربانگ و پارشێو لە ڕێستورانت و هۆتێلەکان لەبەرچاو دەگیردرێت.