کۆپاپۆڕە نوێیەکانی سپای پاسداران لە ئاوەکانی ئوقیانووسی هیند کەوتنە ڕێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مانۆڕی قایشی ئەمنیەتی 2024 بە بەشداری وڵاتانی چین، ڕووسیا و ئێران بە تەقە بەرەو ئامانجە دیاری کراوەکان ئەنجام درا.

لە ئەو مانۆڕەدا کۆپاپۆڕی شەهید مەحموودی، شەهید قاسم سولەیمانی، شەهید ئەبوو مەهدی موهەندیس و توندەری شەهید تەوەسولی و کۆپتەری هێزی دەریایی سپا لە پاڵ هێزەکانی ئەرتەشی قارەمانی کۆماری ئیسلامی بەشدار کران.

کۆپاپۆرە نوێیەکانی سپا بۆ یەکەم جارە کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە هاوبەشە ئامادە دەبن و لە ئۆپراسیۆنێکدا بەشدار دەکرێن.

لە تایبەتمەندییەکانی کۆپاپۆرەکانی هێزی دەریایی سپا لە ئەو مانۆڕە توانای بەشداری لە ڕاسپاردەی درێژخایەن لە ئوقیانووسەکان، مانەوە لە دەریا بۆ ماوەی درێژ و گواستنەوە و بەکارهێنانی نوێترین چەکە پێشکەوتووەکانی بەرهەمی ناوخۆیە.