پارێزگاری کوردستان وتی: ئەوەی کە لە کوردستان بەرچاوە و پێوە شانازی دەکەین مۆسیقا، جلوبەرگ و زمانەکەمانە کە بە نیسبەت نەتەوەکانی دیکە زۆر بەرچاوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا ڕۆژی یەکشەممە بە ئاماژە بە ناودێر کردنی ڕۆژێک وەکوو ڕۆژی جلوبەرگی کوردی دەفرایەتی بۆ وەرگرتنی گەشتیار زیاد دەکات و ئەبێ بۆ مانەوەی هەوڵ بدرێت، وتی: ئەوەی کە لە کوردستان بەرچاوە و پێوە شانازی دەکەین مۆسیقا، جلوبەرگ و زمانەکەمانە کە بە نیسبەت نەتەوەکانی دیکە زۆر بەرچاوە.

لە کوردستاندا پێگەی جلوبەرگ و نیشانەکانی نەتەوەکەمان لە نێو شار و زانکۆ و ئیدارەکانیش پارێزراوە کە لەوانەیە لە نەتەوەکانی دیکە ئاوا نەبێت.