بە بۆنی ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی ، پارێزگاری کوردستان داوای لە خەڵک کرد جلوبەرگی کوردی لە بەر بکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل زارعی کووشا، پارێزگاری کوردستان لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە سەرجەم خەڵکی کوردەواری کرد، لە ڕۆژی یەکششەمە 20ی ڕەشەمە کە هاوکاتە لەگەڵ 10ی مارس و ناو نراوە بە ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی، بە جلی کوردیەوە لە سەر کار و دەوام ئامادە بن.

زارعی کووشا وتی: داواکارم لە سەرجەم فەرمانبەران، بازاڕییەکان و هەموو خەڵک ڕۆژی یەکشەمە 20ی ڕەشەمە جلی کوردی لەبەر بکەن.

یوونسکۆ، ڕۆژی 10ی مارسی بە ڕۆژی جیهانی جلوبەرگی کوردی ناوزەد کردووە.