بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ١٢٠ هەزار خێزان بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن لە کەرتی غەززە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرپرسی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی حکوومەتی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە ١٢٠ هەزار بنەماڵە لە کەرتی غەززە بەدەست برسێتی ڕاستەقینەوە دەناڵێنن.

"سەلامە مەعروف" هەروەها زیادی کرد: 80%ی خانووەکانی پارێزگای غەززە و ناوچەکانی باکوری کەرتی غەززە شوێنی نیشتەجێبوون نییە.

مەعروف ڕایگەیاند: کەرتی غەززە شەڕی ئیسرائیل بە ئامانجی برسیکردنی دانیشتووانەکەی ئەزموون دەکات. لەگەڵ توندبوونەوەی مەترسی برسێتی لە باکووری کەرتی غەززە، هەموو هەوڵێک دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دابینکردنی کەمترین بژێوی ژیانی خەڵک.