وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەولی ئەم دواییەی کەنەدا بۆ گەمارۆی کارگێڕی مێترۆی تاران و نوێنەری ژن لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی بەتوندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەولی ئەم دواییەی کەنەدا بۆ گەمارۆی کارگێڕی مێترۆی تاران و نوێنەری ژن لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی بەتوندی ئیدانە کرد.

کەنعانی وتی: ئەو هەوڵەی کەنەدا بە ئامانجی سیاسی و بانگەشەی ئەو وڵاتە هاوپەیوەند بە پرسی مافی مرۆڤی ئێران ئەنجام دراوە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر بەرپرسانی کەنەدا بەڕاستی نیگەرانی دۆخی مافی ژنان لە جیهانن باشتر وایە وەڵامدەری ڕای گشتی خۆی و جیهان نیسبەت بە درێژەی بێدەنگی هەمبەر کۆمەڵکوژی لە غەززە بێت و هەوڵ بۆ ڕاگرتنی گەورەترین کارەساتی مرۆیی جیهان لە غەززە بدات.