AP ١٤٠٢ ڕەشەمە ١٩ ١٤:٠٢

کەنعانی لە کاردانەوە بە گەمارۆی چەند بەرپرسی ئێران؛

بەرپرسانی کەنەدا بۆ ڕاگرتنی گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە غەززە هەنگاو هەڵبگرن

بەرپرسانی کەنەدا بۆ ڕاگرتنی گەورەترین کارەساتی مرۆیی لە غەززە هەنگاو هەڵبگرن

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەولی ئەم دواییەی کەنەدا بۆ گەمارۆی کارگێڕی مێترۆی تاران و نوێنەری ژن لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی بەتوندی ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەولی ئەم دواییەی کەنەدا بۆ گەمارۆی کارگێڕی مێترۆی تاران و نوێنەری ژن لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی بەتوندی ئیدانە کرد.

کەنعانی وتی: ئەو هەوڵەی کەنەدا بە ئامانجی سیاسی و بانگەشەی ئەو وڵاتە هاوپەیوەند بە پرسی مافی مرۆڤی ئێران ئەنجام دراوە.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر بەرپرسانی کەنەدا بەڕاستی نیگەرانی دۆخی مافی ژنان لە جیهانن باشتر وایە وەڵامدەری ڕای گشتی خۆی و جیهان نیسبەت بە درێژەی بێدەنگی هەمبەر کۆمەڵکوژی لە غەززە بێت و هەوڵ بۆ ڕاگرتنی گەورەترین کارەساتی مرۆیی جیهان لە غەززە بدات.

News ID 49414

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha