بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گێڕانەوەی ئەلمەیادین، هاووڵاتیانی سووری لە بیابانی "کەباجەب" لە گەڕەکی دێرەزوور بە هۆی هێرشێکی چەکدارییەوە کرانە ئامانج.
پەیامنێری ئەلمەیادین لە سوریا بڵاویکردەوە، بەشێک لە هاووڵاتیانی سووریا خەریکی کۆکردنەوەی کارگ بوون لە بیابانی "کەباجەب" لە شاری دێرەزوور، که هێرشیان کراوەتە سەر.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە گەیشتووە، لەم هێرشە چەکدارییەدا ٣٦ کەس شەهید بوون و ٣٥ کەسی دیکەش بریندار بوون. هاوکات هێشتا چارەنووسی ١١ کەسی دیکە نادیارە.