ناوەندێکی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە شەهادەتی وردە وردەی منداڵانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە بەرچاوی جیهانەوە ڕەخنەی گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ئاژانسی کار و فریاکەوتنی ئاوارەکانی فەلەستین سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە نزیک بە 17 هەزار منداڵ لە کەرتی غەززە دایک و باوکیان لەدەست داوە.

لە ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: لە هەر شەش منداڵی ژێر 2 ساڵ منداڵێک تووشی کەمبوونی خۆراک هاتووە لە غەززە.

ئەو ئاژانسە نێودەوڵەتییە جەختی کرد: منداڵان لە کەرتی غەززە ئارام ئارام و لە بەرچاوی جیهانەوە خەریکن گیان دەدەن.