بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هاتنی لافاو لە سیستان و بلوچستان سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی تایبەتی بە وەزیری ناوخۆ داوە کە گەیاندنی یارمەتی بە ناوچە لافاولێدراوەکانی سیستان و بەلووچستان بە پەلە ئەنجام بدرێت.
وەزیری ناوخۆ بە ئامادەبوون لە ناوچەکە وتی: نۆژەنکردنەوەی ڕێگاکانی هاتوچۆ لە کارە سەرەکییەکانی دەوڵەت لە ئەو ناوچەیە دەبێت.
ناوبراو وتیشی : خەساری قورس لە گوڵخانەکان، ناوەندەکانی ئاژەڵداری ،کشتوکاڵ و ڕێگاوبان دراوە.
دابەشکردنی یارمەتییەکان لە ڕێگای هێزی ئاسمانییەوە بەردەوامە و فریاگوزاری پێشکەش دەکرێت.
لافاوەکەی سیستان و بەلوچستان زیانی 22 هەزار ملیار ڕیاڵی گەیاندووە.
ئەم لافاوە بەربڵاوە بەهۆی بارانبارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕوویدا، ڕێگەی گەیشتن بە سەدان گوند و هەندێک ناوچەی دانیشتووانی پچڕاندووە، خانووی نیشتەجێبوون و کێڵگەکانی ژێرئاو کەوتووە و کێشەی زۆری بۆ خەڵک دروستکردووە.