بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: "پارتی کرێکارانی کوردستان دوژمنی ئێمە نییە. ئێمە هیچ دوژمنێکمان نییە لە هەرێمی کوردستان."
وتیشی: "ئێمە یارمەتی هیچ گروپێکی چەکداری نادەین لە دژی تورکیا...بەڵام سەرباری ئەوەش هێرشە درۆنییەکانی [تورکیا] بەردەوامن."
بافڵ تاڵەبانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی تورکیا، داوای گفتوگۆی لە تورکیا کرد و ڕایگەیاند پێویستە ئەنکەرە چاو بە چالاکییە ئەمنییەکانیدا بخشێنێتەوە و "وەکو دوژمن سەیرماننەکات."
سەبارەت بە ڕۆڵی بەغدا لەم پرسەدا، سەرۆکی یەکێتی وتی حکومەتی عێراق دەتوانێت ڕۆڵێکی "باشتر" بگێڕێت
بافڵ تاڵەبانی ڕەخنەی ئەوەی گرت کە گوایە بەردەوام باسی پرسی هەبوون و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی تر دەکرێت لە عێراقدا "بەڵام کەس باس لە هەبوونی هێزەکانی تورکیا ناکات لە ناوچەکە.