هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا لە دەستگیری کەسێک بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ حکومەتی تورکیا لە قامیشلۆ و بڵاو کردنەوەی دانپێدانانەکانی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کەسێکیان بە تۆمەت یسیخوڕی بۆ حکومەتی تورکیا لە قامیشلۆ دەستگیر کردووە و دانپێدانانەکانیان بڵاو کردووەتەوە.

ناوی ئەو سیخوڕە ئەحمەد حسێن جاسم خەڵکی تل تەمرە و لە کاتی فیلم هەڵگرن لە چەند ناوەندی خزمەتگوزاری بۆ ڕێکخراوی میت دەستگیر کراوە.