خەڵکی کوردستانی سووریا بۆ ئازاد کردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە واژۆیان کۆ کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە تل تەمر، شەدادێ و تل حەمیس بۆ ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە واژۆ کۆ کراوەتەوە و خەڵک داوای زانیاری سەبارەت بە دۆخی ناوبراو دەکەن.

چالاکی کۆ کردنەوەی واژۆ بە ئامانجی ئازادی فیزیکی ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالی درێژەی هەیە.

ئەو خەڵکە کە بۆ کۆ کردنەوەی واژۆ لە ئەو ناوەندە ئامادە بووبوون وتیان : ئازادی ئۆجالان بە واتای ئازادی هەموو خەڵکی ناوچەکەیە.

کۆ کردنەوەی واژۆ لە ئەو ناوچە 20 ڕۆژ درێژەی هەیە و نزیک بە 100 هەزار واژۆ کۆ دەکرێتەوە و پاشان دەنێردرێتە ئەنجومەنی یەکێتی ئەورووپا.