مامۆستای بواری کۆمەڵناسی بە ئاماژە بە گرینگایەتی زمانی دایکی وتی: چەند زمانەیی دەرفەتە و ئەبێ لە ئەو دەرفەتە بۆ گەشە کەڵکوەربگرین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود بینەندە، شەوی چوارشەمە لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە زانکۆی کوردستان بە ئاماژە بە بە گرینگایەتی زمانی دایکی وتی: چەند زمانەیی دەرفەتە و ئەبێ لە ئەو دەرفەتە بۆ گەشە کەڵکوەربگرین.

مەسعوود بینەندە وتی: زمانی دایکی لە مێشکی مرۆڤەکاندا نەخش دەبەستێت چونکوو وشەکان لە بواری شێوە، لایەنەکان، شوێن و تەنانەت بۆنەوە لە مێشکی مرۆڤەکان دەمێنێتەوە بەڵام زمانی دووهەم ئاوەها تایبەتمەندییەکی نەبووە و بەس فێری دەبین.

ناوبراو زیادی کرد: سیستەمی پەروەردەیی، بنەماڵە و مێدیاکانیش کاریگەری زۆریان لەسەر پاراستنی زمان و ئاگاکردنەوەی چینەکانی دیکە بۆ گرینگایەتیی ئەو بابەتە هەیە و جگە لە ڕێگای هاوئاهەنگی ئەو بەشانەوە زمان ناپارێزرێت.

زانیار نەقشبەندی مامۆستای زمانناسی زانکۆی کوردستانیش لە درێژەدا وتی: پێکەوەژیان و بوونی زمانە جیاوازەکان لە ئێران بووەتە هۆی پێشکەوتنی یەکتر و کاریگەری ئەرێنیان لەسەر یەک داناوە.