بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زەینەب موراد هاوسەرۆکی پارتی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد، کەنەکە، لە لێدوانێکدا ئامانجی تورکیا لە بەرز کردنەوەی پێوەندییەکانی لە عێڕاق و هەرێمی کوردستانی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی نوێ و ئامادەکردنی بەستێن بۆ ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاو لە هەرێمی وەسف کرد.
ناوبراو وتی تورکیا سەرەڕای پاڵپشتییەکانی پارتی و بوونی تەکنۆلۆژیای سەربازی لەبەردەستی هەر نەیتوانیوە بگاتە ئامانجەکەی خۆی.
موراد وتیشی کە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و داگیرکردنی متینا، زاپ و ئاڤاشین بە بەرخۆدانی خەڵکی ناوچەکە بێ ئەنجام بووە.