بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جاسم ئەلبەیاتی لە گفتوگۆ لەگەڵ ئەلمەعلوومە، بە وتنی ئەوەی کە پارێزگای کەرکووک خەریکی تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسیە، وتی: جۆرێک ترس لە دڵی عەرەبەکان و تورکمانەکانی پارێزگای کەرکووک لە زاڵ بوونی دووبارەی کوردەکان لە سەر ئەو پارێزگا کەوتووە.
بەیاتی جەختی کرد: پارتە کوردستانییەکان بە شێوەی جیدی هەوڵ دەدەن تا ناوچەگەلێکی بەربڵاو لە پارێزگای کەرکووک بخەنە سەر هەرێمی کوردستان، تا بە گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو پارێزگا، کۆنترۆڵی سیاسی ئەو پارێزگا بە دەستەوە بگرن.