بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتێک ڕایگەیاندووە، میلیشیاکانی سەر بە تورکیا خەریکی لەناوبردنی سروشتی عەفرین و بڕین و لابردنی دار و بڕینی دار زەیتون لە جەرگەی ناوچەی بولبول لە عەفرینن.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: تیرۆریستانی سەر بە تورکیا کە هێرشیان هێناوەتە سەر ناوچە کوردییەکانی سووریا هەوڵ دەدەن سروشتی دارستانیی عەفرین بگۆڕن بۆ بیابان.